ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شەرع و نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سوریا ئاشکرا کرا

This handout photograph taken and released by Turkish Foreign Ministry press service on May 24, 2025, shows US Ambassador to Turkey Thomas Barrack (L) during a meeting with Syria's jihadist-turned-interim President Ahmed al-Sharaa in Istanbul. (Photo by Handout / TURKISH FOREIGN MINISTRY / AFP) / RESTRICTED TO EDITORIAL USE - MANDATORY CREDIT "AFP PHOTO / TURKISH FOREIGN MINISTRY/HANDOUT" - NO MARKETING NO ADVERTISING CAMPAIGNS - DISTRIBUTED AS A SERVICE TO CLIENTS
SNN-
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەحمەد شهرع، سەرۆککۆماری سوریای لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە دیمەشق لە ئیستانبوڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەردوو لا جەختیان لە پێویستیی جێبەجێکردنی رێککەوتنی گشتگیر لەگەڵ هەسەدە کردەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگهیاندوه، شەرع لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ باراک کۆبونەتەوە “لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی نوێی سوریا بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەمریکا”.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لهکۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر “تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ، دیارترینیان بەدواداچون بو بۆ جێبەجێکردنی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا کە بەسەر سوریادا سەپێنراوە”.
شهرع جەختی لەوەکردەوە کە سزاکان بەردەوامن و بارگرانییەکی قورس بەسەر گەلی سوریادا سهپێنراوه و ڕێگری لە هەوڵەکانی بوژانەوەی ئابوری دەکەن.
واشنتن پێشتر دەستی بە پڕۆسەی سوککردنی سزاکان کردوە
نوێنەری واشنتن ئاماژەی بەوەداوه، وڵاتەکەی پێشتر دەستی بە پڕۆسەی سوککردنی سزاکان کردوە، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و “پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی هەڵگرتنی سزاکان بەتەواوی و هەمەلایەنە بەدەست دێت”.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەردولا باسیان لە ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی بیانی لە سوریا بەتایبەتی لە کەرتی وزە و ژێرخانی وڵات کردوە، لایەنی سوری ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و بەشداریکردن لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە، هاوکات مسۆگەرکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر و ئاسایش.
شەرع جەختی لە “ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی وڵات” کردەوە، پابەندبونی حکومەتی بە یەکڕیزی و سەروەری خاکی سوریا دوپاتکردەوە، هەروەها جەختی لە “گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی جیابونەوەی هێزەکانی نێوان سوریا و ئیسرائیل لە ساڵی 1974 کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە باشوری سوریا”.
هەروەها هەردوولا باسیان لە پرسی چەکی کیمیایی کرد، لەسەر پێویستی نەهێشتنی تەواوەتی بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەگوێرەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کۆک بوون.
هەروەها لە کۆبونەوەکەدا باس لە “رێگاکانی هاوکاری ئەمنی هاوبەش کرا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەکانی ناوچەکە، لەوانە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتوه، جەختیان لەسەر پێویستی “جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کردەوە، دڵنیابون لە گەڕانەوەی سەروەری حکومەتی سوریا بەسەر هەمو خاکی سوریادا، هاوکات بەدواداچون بۆ میکانیزمەکانی تێکەڵکردنی ئەو هێزانە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









