
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ئاماژە بەوەدەكات هیچ بەرپرسێكی پلە باڵا كە لەداموودەزگاحكومییەكان كاری كردووە خانەنشین ناكرێت، تائەوكاتەی سەروەت و سامانەكەی ئاشكرانەكات
د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم هیچ پلە باڵایەك نەبووە كە فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامان پڕنەكاتەوە، بەڵام بەشێكیان فۆڕمەكەیان بە نادروستی پڕیان كردووەتەوە، هاوكات دوای خانەنشینبوونیان، جارێكی دیكە فۆڕمی ئاشكراكردنی موڵك و ماڵیان پێ پڕدەكرێتەوە، دواتر بەراوردكاری لەنێوان زانیارییەكانی هەردوو فۆڕمەكە دەكرێت، ئەگەر سەروەت و سامانەكەیان بەراورد بەمووچە و داهاتەكەیان زۆر زیادی كردبێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ بەرپرسێكی پلە باڵا كە لەداموودەزگاحكومییەكان كاری كردووە خانەنشین ناكرێت، تائەوكاتەی سەروەت و سامانەكەی ئاشكرانەكات، بەجۆرێك بەدواداچوون بۆ ئۆتۆمبێل و موڵك و ماڵ و تۆماری كۆمپانیا و خانوو و زەوی و موڵكەكانیان دەكرێت، هاوكات تا ئێستا نزیكەی 15 پلەباڵا زانیارییەكانیان بەدروستی پڕنەكردوەتەوە، بۆیە داوایانلێكراوە فۆڕمەكان بەدروستی پڕبكەنەوە.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە سەروەت و سامانی پلەباڵاكان بەراوردكاری لەنێوان ئەو دوو فۆڕمە دەكرێت كە لە پێش دەستبەكاربوونی لە پلە باڵاكە پڕی كردووەتەوە لەگەڵ كاتی خانەنشینبوونی لەو پلەیەدا ئەگەر لەبەراوردكاریی دەردەكەوێت سەروەت و سامانی بەرپرسەكە بە نائاسایی زیادبووە، ئەوا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت و كەسەكە تۆمەتی دەستكەوتی ناڕەوای دەخرێتەپاڵ.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
46 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
46 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









