
فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
SNN-
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا كارتی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی عیراق لە سێ پارێزگاكەی تری هەرێمی كوردستان كارا دەكرێت.
تالیب حەسەن نیعمە بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە 23 ملیۆن و 500 هەزار كەس لە سنوری 13 پارێزگای عێراق زانیارییەكانیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك نوێ كردووەتەوە و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا سەرجەم هاووڵاتیان بە ئەلیكترۆنی تۆمار دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی رابردوو، سیستمی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك لە پارێزگای هەڵەبجە كاراكرا، بڕیارە ئەم هەفتەیەش سیستمەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی كارابكرێت.
تالیب حەسەن نیعمە، وتیشی، لە سنوری شەش پارێزگای عێراق ناوی 600 هەزار هاووڵاتیی لە سیستمی كۆبۆنی خۆراك سڕدراوەتەوە، بەهۆی مردن و چوونە دەرەوەی وڵات و دووبارە بوونەوە و ناوی وەهمییەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، تا سەرەتای مانگی تەمموز سیستمەكە لە سەرتاسەری عێراق كارا دەبێت و پێویستە سەرجەم خێزانەكان لەو سیستمە زانیارییەكانیان نوێ بكەنەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









