نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی پارە و دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە پەسەندكراوە، تەنها ماوەتەوە بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدرێت ئەگەر عێراق كەمی ناردنی داهاتی نانەوتی نەكاتە گرفت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەو لیستی موچەیەی پەسەندكردووە كە بۆ مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادە كرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدان، ئەوەش بۆ ئەوەی ئەگەر هەر تێبینیەك هەبوو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەسەر لیستەكە وەڵامیان بدرێتەوە، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچ تێبینیەك نەبووە و لیستەكەش پەسەند كراوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ماوەتەوە تەنها ناردنی پارەیە بۆ مووچەی مانگی پێنج، هاوكات هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردووش ( تەیف سامی) وەزیری دارایی واژۆ لەسەر ناردنی مووچە ناكات، بەڵكوو لەلایەن بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە واژۆی ناردنی پارە دەكرێت، بەڵام جارێ دیار نییە ئاخۆ عێراق بەو بڕی 50 ملیارە ڕازی دەبێت كە وەك داهاتی نانەوتی نێردراوە یاخود هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو ناردنی پارە دوادەكەوێت بۆ دوای جەژنی قوربان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









