
فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەبەوە دەكات ماوەی دوو هەفتەیە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی دەستکراوە بە پڕکردنەوەی پسولەی خۆراک بەشێوەی ئەلیکترۆنی، بەڵام هێشتا بەشێکی کەم لەهاووڵاتیان بەشدربوون لە نوێكردنەوەی زانیارییەكانی تایبەت بە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەیان، بۆیە داوادەکەین پێش ئەوەی ئەو ئەپلیکەیشنە دابخرێت خۆیان داڵ بکەن.
مەریوان هادی، بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوو شاندێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق سەردانیان كردین داوایان لیكردن كە ئامادەكاری بكەین بۆ ئەوەی لەهەڵەبجەوە بە ئەلیكرتۆنیكردنی پسولەی خۆرای مانگانەی هاووڵاتیان دەستپێبكەین، بۆ ئەومەبەستەش ئیمە دەستمان بەكارەكانمان كردووە و ماوەی دوو هەفتەیە ئەپلیكەیشنێكی تایبەت بەو بابەتە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق كاراکرەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجی سەرەكی تۆماركردنی هەر هاووڵاتییەك لەو پسولە ئەلیكترۆنییەدا ئەوەیە كە دەبێت فۆڕمی خۆراک و كارتی نشتیمانی هەبێت، چونكە هەر كەسێك كارتی نیشتمانی نەبێت، بەشەخۆراكی مانگانە وەرناگرێت و ناتواندرێت تۆماربكرێت، هاوكات لەقۆناغی داهاتووشدا مندالانی تازە لەدایك بووش لەو فۆڕمە ئەلیكترۆنییەدا تۆمار دەكرێن و بەشەخۆراکی مانگانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
بەڕێوەبەری بەشەخۆراكی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 120 هەزار هاووڵاتی مانگە لەڕێگەی 250 بریكاری خۆراكەوە بەشەخۆراكی مانگانەیان وەردەگرن، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە تائێستا بەشێکی کەمی هاووڵاتیان کە دەگاتە نزیکەی لە %34ی هاووڵاتیان ئەو فۆڕمە ئەلیترۆنیەیان پڕکردووەتەوە کە ماوەکەی دیاریکراوەو بۆ مانگێک کارا کراوە، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەین ئەو ماوەیەی ماوە لەبەردەستیاندا پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسولەی خۆراكی جێبەجێ بکەن بۆئەوەی لەداهاتوودا گرفتی بڕینی بەشەخۆراکی مانگانەیان نەبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









