
تای خوێنبەربوون
SNN-
د. سەرخێڵ ئاراز، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی و پەتازانی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای خوێن بەربوون بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە جەژنی قورباندا بۆ خۆپارێزی لە پەتای خوێن بەربوون و خۆپارێزی لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە باشتروایە پەیرەوی چەند خاڵێک بکەین:
– سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو کوشتارگە فەرمییانە بێت کە رێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.
– لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و کەوڵکردن و پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزیەکانی وەک دەستکێش، سەدریەی پلاستیك، ماسک بەکار بهێنریت.
– لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.
– پێویستە ئەو چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بێت بەگۆشت و شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
– ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت پێویستە بەشێوەیەکی تەندروست پاکبکریتەوە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە مادەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) روونکراوە.
– بەپێی توێژینەوە زانستیەکان باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆماوەى شەش كاتژمێر لە پلەى (۱_٥)پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنریت.
– باشترین و تەندروستترین رێگە بۆ خۆپارێزی کۆڵاندنی گۆشت بەشێوەی تا دەگاتە پلەی کوڵان.
– ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەكڕدرێت يان سەر نەبڕێت بەمەبەستی دووربوون لە نەخۆشى تاى خوێن بەربوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









