
SNN-
لە شاری لیڤەرپووڵی بەریتانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ئاهەنگێکی هاندەراندا و کە هەواداران بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان لە خولی پریمیەر لیگ سازیان کردبوو، بەهۆیەوە 53 کەس بریندار بوون کە لەناویاندا منداڵ هەیە.
پۆلیسی مێرسیساید رایگەیاند، چەندین کەس لەم روداوەدا برینداربوون و شۆفێرەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.
بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، شۆفێرەکە پیاوێکی 53 ساڵەیە و خەڵکی لیڤەرپوولە، بەڵام پۆلیس هیچ زانیارییەکی دیکەی لەسەر ناسنامەکەی بڵاونەکردووەتەوە.
هاوکات، کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، روداوەکە بە “مەترسیدار” ناودەبات و دەڵێت، “دەمەوێت سوپاسی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن بکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرا و بەردەوامیان بۆ ئەم روداوە شۆکهێنەرە.”
هەروەها پۆلیسی ئەو وڵاتە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، زانیاری و ڤیدیۆی دڵتەزێن بڵاونەکەنەوە، هەر زانیارییەکیش لەبارەی رووداوەکە دەزانن پەیوەندییان پێوە بکەن.
رووداوەکە لەکاتێکدا روویدا کە هاندەرانی یانەی لیڤەرپوول بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان لە خولی ئینگلیزی کۆ بوونەتەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









