
کوشتارگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كوشتارگەی هەولێر ئاماژەبەوەدەكات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكەن بە تۆماركردنی ناوی ئەو كە سانەی كە دەیانەوێت لە ڕۆژانی جەژندا ئاژەڵ سەرببڕن و بیكەن بە قوربانی، ئاشكراشی دەكات ڕۆژانە لە توانایاندا هەیە نزیكەی هەزار و 800 ئاژەڵی بچوك سەر ببڕن.
هەڵمەت سلێمان، بەڕێوەبەری كوشتارگەی هەولێر، بە SNNی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە بڵاوبوونەوەدایە، واپێویستە كە هاووڵاتیان لە جەژنی قورباندا پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی ببن، بەتایبەت ئەو هاووڵاتیانەی كە بەنیازی ئەنجامدانی قوربانیكردنن لە رۆژانی جەژن ئەوا دەبێت ئاژەڵەكانیان لە كوشتارگەكان سەر ببڕن و دووربكەونەوە لەسەربڕینی ئاژەڵ لە كۆڵان و ماڵ و شەقامەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە كوشتارگەی هەولێر لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە دەستدەكەین بەتۆماركردنی ناوی ئەو هاووڵاتیانەی كە بەنیازی ئەنجامدانی قوربانین لە ڕۆژانی جەژندا بۆ ئەومەبەستەش دەبێت هاووڵاتیان پێش وەختە سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی كات و ڕۆژی سەر بڕینی ئاژەڵەكەی بۆ دیاری بكەن و بتوانین گۆشتێكی سەلامەت و تەندروستیان ڕادەست بكەینەوە.
بەڕێوەبەری كوشتارگەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە كاركردن لە كوشتارگەی هەولێر لە هەشت كاتژمێرەوە زیاد دەكرێت بۆ 12 كاتژمێر، بۆ ئەومەبەستەش دەتوانین ڕۆژانە هەزار و 800 ئاژەڵی بچوك و زیاتر لە 250 ئاژەڵی گەورەش سەر ببڕین بەگوێرەی ڕێنماییە تەندروستییەكان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









