موسەنا ئەمین: گرێبەستەكانی هەناردەی غاز ناشەفافن و قەیرانی دیكە بەدوای خۆیاندا دێنن

0
327

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژە بەوەدەكات ئێمە ئەزموونمان هەیە لە بواری گرێبەستەكانی نەوت كە پێشتر حكومەتی هەرێم ئەنجامی داون زۆر ناشەفاف بوون، بۆیە ئەو گرێبەستانەشی بۆ هەناردەی غاز لە ئەمەریكا واژۆیان لەسەر كراوە بەهەمان شێوە ناشەفافن.
موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە پێشتر ئەزموونمان هەبووە لەوەی كە حكومەتی هەرێم لەو گرێبەستانەی كە لە بواری نەوت ئەنجامی داون شەفاف نەبوون و نەبوونەتە هۆی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم، بەڵكوو بە پێچەوانەوە بوونەتە گرفت، بۆیە ترسمان هەیە ئەو گرێبەستانەشی لە بواری غاز ئەنجام دراون هەمان چارەنووسی گرێبەستەكانی بواری نەوتیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كۆمپانیایانەی كە گرێبەستەكانیان لەگەڵدا واژۆكراوە كۆمپانیای ناسراوی ئەمەریكی نین كە جێگای متمانە بن، سەرەڕای ئەوەش نازاندرێت ئەو كۆمپانیایانە كوردین یان ئەمەریكن، چونكە كۆمپانیایەكی وەك ( وێسترۆن زاگرۆس) ئەگەر بەناوەكەیدا بێت كۆمپانیایەكی كوردییە نەك ئەمەریكی، بۆیە هێشتا دیار نییە لەداهاتوودا چی ڕوودەدات.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامدانی گرێبەستێكی گەورەی لەو شێوەیە بە بەهای 110 ملیار دۆلار بە بێ‌ ئەوەی پەرلەمان ئاگادار بێت و هیچ داموودەزگایەك چاودێری ڕێككەوتنەكە و وردەكارییەكەی نەبێت ئەوە دەردەخات كە ئەم جۆرە گرێبەستانە جێگای گومانن لەداهاتوودا قەیرانی دیكە بە دوای خۆیاندا دەهێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this