سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: بۆ ئەوەی فەرمانبەران نەبنە قوربانی، دەبێت هەولێر و بەغدا پابەندی ڕێككەوتنەكان ببن

هەرێم کەمال ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنانەی كە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەن گرفتی ناردنی پارەی مووچە چارەسەركراوە، بەڵام ئەوەی دەبێتە گرفت پابەند نەبوونە بە ڕێككەوتنەكانەوە هەر ئەوەش وادەكات فەرمانبەران ببنە قوربانی.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كردوومانە دەبێت مووچەی مانگی پێنج پێش جەژنی قوربان دابەشبكرێت، هاوكات مانگەكانی داهاتووش دەبێت لە كاتی خۆیاندا پارە بنێردرێت و دابەشبكرێن، چونكە هەولێر و بەغدا لەو بارەیەوە ڕێككەوتنیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لەم نێوەندەدا گرنگە پابەند بوونی هەردوولایە بەرێككەوتنەكانەوە، بەتایبەت لە بابەتی ناردنەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی و داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و هاوكات لەلایەن بەغداشەوە ناردنی پارەیە لە كاتی خۆیدا، بۆیە بەگشتی بۆ ئەوەی فەرمانبەران نەبنە قوربانی، دەبێت هەولێر و بەغدا پابەندی ڕێككەوتنەكان ببن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە هانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیمان داوە پابەندببن بە ڕێككەوتنەكانەوە و بابەتی مووچە و قوتی هاووڵاتیان نەكرێتە بەشێك لە ململانێ سیاسییەكان، بەڵام بەداخەوە زۆرجار پرسی مووچەی فەرمانبەران تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان كراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









