بەڵگە: لە دادگای فیدراڵی سكاڵا دژی گرێبەستەكانی هەرێم لەبارەی غازەوە تۆماركرا

گرێبەستەکەی مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە دادگای بازرگانی سكاڵا لەسەر ئەو گرێبەستانە تۆماركرا كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەمەریكی لەبواری غازی سروشتی واژووی كردبوون، بەهەمان شێوەیەش لەلایەن ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقەوە لەدادگای فیدراڵی سكاڵای یاسایی لەسەر هەمان گرێبەست تۆماركردووە.
بەگوێرەی نوسراوێك كە لەلایەن (ڕائید حەمدان مالكی) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، ئاراستەی دادگای فیدراڵی عێراق كراوە، تیایدا سكاڵای تۆماركردووە دژی دوو گرێبەستە غازییەكەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە سكاڵاكەیدا داوای لە دادگای فیدراڵی كردووە دادگا فەرمانێك دەربكات بە ڕاگرتنی ڕێكارەكانی هەردوو گرێبەستەكە ئەوەش بە پشت بەستن بە مادەكانی ١ و ۲۷ و ۱۱۰ و ۱۱۱و ۱۱۲ ی دەستوری عێراق.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەر دوێنێ حكومەتی عێراق لە دادگای بازرگانی كە تایبەت بە یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیانەی كە ڕەهەندی ئابوری و داراییان هەیە، سكاڵایان لە دژی حكومەتی هەرێم تۆماركرد لەبارەی ئەو گرێبەستانەی كە سەرۆكی حكومەت لە واشنتن لەبارەی غازی هەرێمی كوردستانەوە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەمەریكای واژوویان لەسەر كردبوو.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









