وادەی تۆماركردنی كارمەندانی كۆمیسیۆن بۆ چاودێری هەڵبژاردن دیاریكرا

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكراید كە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەستدەكەن بە تۆماركردنی ناوی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا و دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە دەیانەوێت وەك چاودێری ڕۆژی هەڵبژاردن خۆیان تۆمار بكەن.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی كۆمیسیاران لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێنا بۆ چۆنیەتی وەرگرتن و تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی كە خوازریان بۆ ڕۆژی هەلبژاردن وەك چاودێر و كارمەندی كۆمیسیۆن خۆیان ترمار بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەی كە پێكهێندراوە بڕیاریدا كە ڕۆژی سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو، دەیتبكەن بە تۆماركردنی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە خوازیارن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن وەك كارمەندی كۆمیسیۆن سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن.
وتەبێژەكەی كۆمیسۆن ئەوەشی خستەڕوو، پێویستمان بە 300 هەزار كارمەندە بۆ ئیدارەدانی پرسەكە و ئەوانیش دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان، لەگەڵ فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبن، هەروەها ئەو كارمەندانە لەلایەن كۆمیسیۆنەوە خولی راهێنانیان پێدەدرێت و فێری چۆنییەتی بەكارهێنانی سیستمەكە دەكرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









