
دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسک
SNN-
سەرۆکی ئەمەریکا، لەبارەی رۆیشتنی مەسک پەیامێک بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئیلۆن کەسێکی سەرنجڕاکێشە، ڕاستە ئەمە دوا ڕۆژی دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا نا، چونکە هەمیشە لەگەڵمان دەبێت و لە ڕێگەدا یارمەتیمان دەدات
دوای ئەوەی ماسک رایگەیاند کە کارەکەی وەک فەرمانبەرێکی تایبەت لە حکومەتدا کۆتایی هاتو، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی تروس سۆشیال کە خۆی خاوەندارێتی دەکات نووسیویەتی:”ئیلۆن زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە! سبەی لە کۆشکی سپی دەتبینمەوە”.
دەشڵێت:”راستە ئەمە کۆتا ڕۆژی دەبێت لە حکومەتەکەمدا، بەڵام ئەو هەمیشە لەگەڵمان دەمێنێتەوە و لەم ڕیگەیەدا هاوکارمان دەبێت”.
ماسک ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کاتەکەی وەک “فەرمانبەرێکی تایبەتی حکومەت” کۆتایی هاتوە و مانگێک لەمەوبەریش ڕایگەیاند کە لە مانگی ئایارەوە کاتەکانی کەمتر دەکاتەوە وەک بەرپرسێک لە ئیدارەکەی ترەمپدا و زیاتر کاتەکانی تەرخان دەکات بۆ کۆمپانیاکانی و زیاتر سەرنجی خۆی دەخاتە سەر کۆمپانیای تێسلا.
ڕۆژی پێنجشەممە وتەبێژی کۆشکی سپی سوپاسی مەسکی کرد بۆ خزمەتکردنی بە ئیدارەی ئەمەریکا، دوای ئەوەی ترەمپ کۆتایی بە ئەرکەکەی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت ڕاگەیاند.
لای خۆشیەوە ماسک لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی X دا کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، نوسیویەتی “لەگەڵ کۆتایی هاتنی کاتەکانم وەک کارمەندێکی تایبەتی حکومەت، دەمەوێت سوپاسی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بکەم بۆ دەرفەتی سنوردارکردنی خەرجییە بەفیڕۆدەرەکان”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









