کەناڵی 12ی ئیسرائیل: ترەمپ هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل راگرت بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش بۆ سەر تاران

SNN-
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە پنتاگۆن و سوپای وڵاتەکەی کردوە، هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل رابگرن سەبارەت بە هێرشی هاوبەش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
ڕاپۆرتەکەی کەناڵی 12ی ئیسرائیلی یەکدەگرێتەوە لەگەڵ دانپێدانانی ترەمپ کە هۆشداری داوە بە بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئێران، لە کاتێکدا دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا هەفتەی ڕابردو لە کاتی بانگەوازێکدا داوای لە نەتهنیاهۆ کردوە کە خۆی لە چالاکییە سەربازییەکان بەدوربگرێت، ترەمپ وتی:”دەمەوێت ڕاستگۆ بم، بەڵێ کردم”،
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “پێم وت لە ئێستادا گونجاو نابێت، چونکە ئێمە زۆر لە چارەسەرێک نزیک بوینەتەوە، پێموایە ئەوان دەیانەوێت گرێبەستێک بکەن، ئەگەر بتوانین گرێبەستێک بکەین، ئەوا ژیانی زۆرێک ڕزگار دەکەین”.
تاران و واشنتن لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا پێنج خولی دانوستانیان لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجامداوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی پەیوەندی نێوانیان بووە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ساڵی 2015 لە ساڵی 2018، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ.
پێشتریش ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا بگهنه ڕێكهوتن، ڕەنگە بیر لە ڕێگەدان بە پشکنەرانی ئەمریکی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکاتەوە بۆ پشکنینی دامەزراوەکانی.
ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا هەفتەی ڕابردو ئاماژەیان بەوە کرد کە ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرەڕای بەردەوامی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









