ئامانج رەحیم: نابێت داهاتی نەوتی و نانەوتی ببێتە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچە

ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم
SNN-
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڵگەنامەیەكی دادگای فیدراڵی بڵاودەكاتەوە، لەبارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڵگەنامەکەی دادگای فیدڕاڵی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”ئەمەی خوارەوە وەرگێڕانی كوردی دەقی ئۆڕجناڵی بڕگەی (شەشەم)ە لە لاپەڕەی (15) لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/ 2023) لە 21-2-2024 كە بڕیارێكی پابەندە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان ونابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێك پێچەوانەی ئەمە دەربچێت:
(شەشەم: ناكۆكی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم دەربارەی جێبەجێكردنی ماددەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق ژمارە (13)ی ساڵی 2023، و بە تایبەتی هەردوو ماددەی (12 و 13)ی یاساكە، نابێت ببێتە هۆكاری سەرەكی خەرجنەكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێم لە كاتی دیاریكراوی خۆی.)
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەشڵێت:”هەردوو ماددەی 12 و13 ی یاسای بودجە پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێم، كە هەردوو حكومەت ناكۆكیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی هەردوو ماددەكە.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









