
مووچە
SNN-
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند، پێشنیازکراوە پێش جەژن مووچەى مانگى پێنجى مووچەخۆرانى هەرێم، بەشێوەى قەرز بدرێتە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان.
سەرچاویەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێم راگەیاند، پەیوەندى تەلەفۆنى لەنێوان هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرى کاتیی مووچەى مووچەخۆران کراوە و دوو پێشنیاز لەلایەن سەرۆکوەزیرانى عێراقەوە خراوەتە بەردەم هەرێمى کوردستان، ئەوانیش بەشێوەى قەرز واژۆ لەسەر لیستى مووچەى مانگى ئایارى مووچەخۆران دەکات، بەڵام پێویستە لیژنەى باڵا لەنێوان هەردوولا پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى مووچە و داهاتەکان، تاوەکو گرفت بۆ مانگەکانى دواتر دروستنەبێت.
سەرچاوەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “تاوەکو ئێستا بە فەرمى وەڵامى ئەو پێشنیازە نەدراوەتەوە و هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى رێککەوتنى سەرەتاى شوباتى ئەمساڵ، کە لەنێوان هەردوو وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێمى کوردستان واژۆ کراوە مامەڵە دەکات.”
ئهمهش دوای ئهوه دێت، رۆژی چوارشهممه 28-5-2025 وهزارهتی دارایی عێراق به نووسراوی فهرمی حكومهتی ههرێمی ئاگادار كردهوه كه تهرخانكراوی دارایی ههرێم 12.67 لهیاسای بودجهی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ تهرخانكراوێكی دارایی نهماوه، بەڵام بەگوێرەى رێککەوتنى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان و عێراق، پێویستە بەغداد بڕى 13 تریلیۆن دینار بۆ 2025 رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات، کە تاوەکو ئێستا تەنیا چوار تریلیۆن دینار بۆ چوار مانگى یەکەمى ئەمساڵ رەوانە کراوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









