لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی پێنج بە پەسەندکراوی لە چاوەڕوانی بڕیارێكی تەیف سامیدایە

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ گرفتێكی نییە و لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە پەسەندكراوە، بەڵام تەنها ئەوە بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو لیستەی كە بۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، هیچ گرفتێكی نەبووە و لەگەڵ گەیشتنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق پەسەندكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی تا ئێستا بووەتە گرفت ئەو نوسراوەی ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراقە كە ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كردووە و تیایدا جەختی لەوەكردووەتەوە كە چیدیكە پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت و پشكی هەرێم بۆ مووچە كۆتایی هاتووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بڕیارێكی یەكلاكەرەوە نەدراوە لەسەر وادەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی پێنج، لەكاتێكدا هەوڵەكان بەردەوامن بۆ پێداچوونەوەی وەزیری دارایی عێراق بەو بڕیارەیدا بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی بوونی نییە.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








