
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەستیكرد بە تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت وەك كارمەندی كۆمیسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ناویان تۆماربكرێت، ئەوەش بەگوێرەی چەند مەرجێك دەبێت، هاوكات كۆمیسیۆن بڕی پارەی ئەو كارمەندانەشی دیاریكرد كە ناویان دەردەدەچێت.
جمانە غەلا، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە دوێنێوە لینكی تایبەت بە وەرگرتنی كارمەندانی كۆمیسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن كاراكراوە، بۆ ئەومەبەستەش فەرمانبەرانی حكومی و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و هەروەها خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانیش دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكەوە، بەجۆرێك بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی حكومی بڕی 150 هەزار دینار و بۆ دەرچووانی دانەمەزراو بڕی 250 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی كە وەردەگیرین چ لە فەرمانبەرانی حكومی یاخود دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان، مەرجە لە دایكبووی ساڵی 1970 بۆ ساڵی 2006 بن، هەروەها ئەگەر فەرمانبەری حكومەت بێت، پێویستە نزمترین بڕوانامە ئامادەیی بێت و بۆ دەرچووانی دانەمەزراو نزمترین بڕوانامە دەبێت دبلۆم بێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە داواكار خاوەنی كارتی دەنگدانی درێژخایەن بێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت كە دەنگی تێدا دەدات كەسی نزیكی كاندیدی هەمان پارێزگا نەبێت، وەك باوك، دایك، كوڕ، كچ، خوشك، برا، ژن، مێرد، مام، ئامۆژن، خاڵ و خاڵۆژن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








