مەیدانی ئاژەڵان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی ئاژەڵدارانی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی هەڵەبجە بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ زۆر كەمیكردووە، لە كاتێكدا ساڵانی پێشتر لەم كاتەدا بازاڕمان زۆر گەرم بوو.
عەتا عەبدوڵا، یەكێك لە ئاژەڵدارانی هەڵەبجە كە كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەكات بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمساڵ لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی جەژنی قوربان، بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ زۆر سستە بەجۆرێك تا ئەمڕۆ چەند هاووڵاتییەك كە چوار تا پێنج كەس دەبن هاتوون داوای ئاژەڵی بچوكیان كردووە بۆ قوربانیكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانی ڕابردوو هەفتەیەكی بمایە بۆ جەژنی قوربان هاووڵاتیان دەهاتنەلامان و سێ سەر و چوار سەر ئاژەڵیان دیاری دەكرد و پارەیان پێدەداین بۆ ئەوەی لە ڕۆژی جەژن بیكەنە قوربانی و تەنانەت فرۆشی ئاژەڵی گەورەش لە ساڵی رابردوو زۆر باش بوو، بەڵام تا ئەمڕۆ یەك هاووڵاتیش نەهاتووە داوای كڕینی ئاژەڵی گەورە بكات.
ئەو ئاژەڵدارەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی نرخی ئاژەڵ هەرزانە بەراورد بە جەژنی قوربانی ڕابردوو كە هەر سەرێك ئاژەڵی بچوك بەلایەنی كەم 80 تا 100 هەزار دینار دابەزیوە، بەڵام ئەمە واینەكردووە كە فرۆشمان زیاد بكات، هاوكات چاوەڕێش ناكرێت لە ڕژانی جەژنی قوربان بازاڕ هاوشێ,ەی ساڵانی ڕابردوو گەرم و گوڕبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









