وەزارەتی نەوتی عێراق “پێویستە دەستبەجێ هەرێمی کوردستان نەوت رادەستی عێراق بکات”

وەزارەتی نەوتی هەرێم و عێراق
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ هەرێمی کوردستان نەوت رادەستی عێراق بکات ، دەشڵێت، بەدواداچوون بۆ بە قاچاغبردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی حوزەیران، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان، لەوانەش یاسای بودجەی گشتی، کە حکومەتی هەرێمى کوردستان پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانییەوە بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە دەستبەجێ هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو نەوت رادەستی عێراق بکات، کە بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەرچووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاندووە، رادەستنەکردنی نەوت زیانی دارایی بەرچاو بە عێراق دەگەیەنێت و ناوبانگی عێراق و پابەندبوونە نەوتییەکانی دەخاتە مەترسییەوە.
وەزارەتەکە دەشڵێت، پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەستوور و یاساوە بووەتە هۆی کێشە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق و زیانی بە خەزێنەی گشتی گەیاندووە.
لە کۆتای راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانە دەکەن، کە ئاماژە بە بەردەوامیی قاچاغی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق دەکەن و حکومەتی هەرێم لەو رووەوە بە بەرپرسیار دەزانن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









