كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان چۆن دەبێت؟ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە؟

کەشوهەوا
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی جەژنی قوربان تا ڕادەكی زۆر بە جێگیری دەمێننەوە و بەرزبوونەوەی ئەوتۆ بە خۆیانەوە نابینن كە لەنێوان 35 بۆ 38 پلەدا دەبێت، بەڵام لەدوای جەژن پلەكانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوەی زیاتر دەكەن.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNN-ی ڕاگەیاند: كەشوهەوای ئەم چەند ڕۆژە تا ڕادەیەكی زۆر وەك خۆی بە جێگیری دەمێنێتەوە و گۆڕانكاری ئەوتۆیان بەسەردا نایەت، بە جۆرێك پلەكانی گەرما لە نێوان 35 بۆ 38 پلەدا دەبێت و ئەوەش پلەیەكی گەرمای ئاساییە لەم وەرزەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژانی جەژندا پلەكانی گەرما لە 40 پلە تێپەڕناکات، بەڵام لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە سێیەم ڕۆژ و چوارەم ڕۆژ پلەكانی گەرما دەگەنە ئاستی 40 پلە و لەوانەیە زیاتریش بەرزببێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای پشووی جەژنی قوربان، پلەكانی گەرما دەست دەكەن بە بەرزبوونەوەی زیاتر و ئاستی سەر و 40 پلە تێدەپەڕێنن، بەڵام لە ڕۆژانی جەژن پلەكانی گەرما بەرز بوونەوەی ئەتۆ بەخۆیانەوە نابینن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









