شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی هاوبەشی بۆ رێگریکردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و کۆڵانەکان ئەنجامدا

SNN-
هەڵمەتێکی هاوبەش بۆ رێگریکردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و کۆڵانەکاندا ئەنجامدرا، هەروەها شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی بڕیارەکانی قایمقامییەت و شارەوانی ببن و خۆیان لە تاوانەکردن و رێکاری یاسایی بپارێزن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، هەردوو بەشی خزمەتگوزاریی و زیادەڕەویی سەرۆکایەتیی شارەوانیی بە هەماهەنگی لیژنەکانی قایمقامیەت و هێزەکانی ناوخۆ، هەڵمەتێکی چڕ بۆ رێگریکردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و کۆڵانەکاندا بەمەبەستی ئەنجامدانی قوربانی ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدایە پێشوەختە هاووڵاتییان ئاگادارکراونەتەوە کە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و کۆڵان و ناوماڵەکاندا بە هەموو شێوەیەک رێگەپێدراو نییە، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شار لە بڵاوبوونەوەی پاشماوە و بۆنی ناخۆش هەروەها گرتنەبەری رێکاری تەندروستی بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان دژی بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون.
شارەوانی سلێمانی دەشڵێت: بە درێژایی رۆژانی جەژن ئەم جۆرە هەڵمەتانە لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانییەوە بەردەوامی دەبێت، هەروەها شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان و خێردۆستان دەکات پابەندی بڕیارەکانی قایمقامییەت و شارەوانی ببن و خۆیان لە تاوانەکردن و رێکاری یاسایی بپارێزن، بۆ پاراستنی ژینگەی شارەکەمان و تەندروستیی هەموو هاووڵاتییان خۆیان لە ئەنجامدانی ئەو کارە بەدووربگرن، ئەو ئاژەڵانەشی دایانناوە بۆ قوربانیی لەکوشتارگەکان لەژێر سەرپەرشتی تیمەکانی تەندروستی و دکتۆرەکانی ڤێرتەرنەری سەرببڕدرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









