
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە رۆژی سێ شەممەی داهاتووەوە دەرگای سایلۆكانی كوردستان دەكرێنەوە و دەستدەكرێت بە وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانی هەرێم، ئاشكراشیدەكات ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی سێ شەممە 10/6/2025 دەرگای سایلۆكانی هەرێم بەڕووی جوتیاراندا بكرێنەوە بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەو سایلۆیانەی كە لە ساڵانی ڕابردوودا گەنمی جوتیارانی هەرێمیان وەرگرتووە، بۆ ئەمساڵ چەند سایلۆیەكی نوێش دەستدەكەن بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران وەك سایلۆكانی قوشتەپە، گەرمیان و ڕوڤیا، كە ئەوەش هاوكارێكی باش دەبێت بۆ جوتیاران و كارئاسانی زیاتریان بۆ دەكات لە ڕادەستكردنی بەرهەمی گەنمەكانیان.
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ، بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی كوردستان وەردەگرین، بەڵام لەگەڵ حكومەتی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی هاوشێوەی جووتیارانی عێراق، گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت، بەپێی ئەو پلانەی بۆ خۆیان دایانناوە، چونكە ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانییەوە بەرهەمی گەنم وەك ساڵانی ڕابردوو نەبووە لە هەندێك ناوچە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









