
هۆشیار زێباری
SNN
ئەمڕۆ 6ـی حوزهیرانی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز عەرەبی، ڕایگەیاند، پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ خراپە، بە تایبەت دوای بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
زێباری ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری ڕاگرتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەر لە هاتنی جەژنی قوربان، بڕیارێکی تەواو سیاسی، ستەمکارانەیە و لە کاتێکی خراپ دایە.
ڕاشیگەیاند، حکومەتی عێراق بەم بڕیارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پەراوێز خستووە و هەنگاوێکە بۆ زەوتکردنی مافە سروشتی و دەستوورییەکانیان، هاوکات ئەم هەنگاوە ئامانجی لاوازکردنی هەرێم و ئیدارەی فیدراڵی دەستوورییە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراقدا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم پشکی لەسەدا ١٢ی بودجەی هەیە، بەڵام حکومەتی ناوەندی پابەندی دەستوور و یاسا نین و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرانی پێشێل کردووە، هەر ئەمەش هۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئابووریی لە هەرێم بووە.
جەختی لەوەش کردەوە، بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق پێچەوانەی دەستوور و فیدراڵییەتە و، ئامانج لێی لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە.
ڕوونیشیکردەوە، هەرێمی کوردستانی عێراق “پەیوەندییەکی بەرفراوان و بەهێزی لەگەڵ ئەمەریکا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی عەرەبی، وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، تورکیا، ئێران، و نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە. ڕەنگە ئەم پرسە بەنێودەوڵەتی بکرێت، ئێمەش تۆڕی پەیوەندییەکانمان بەکاردێنین بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









