
SNN-
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نه‌ناردنی مووچه له رووی ئایینی و مرۆییه‌وه سه‌رپێچییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه شتی له‌و شێوه‌یه‌مان له مێژووشدا نه‌بیستووه.
پشتیوان سادق، ده‌شڵێت، ”ئێمه زۆر نیگه‌رانین كه به بڕیارێكی ناده‌ستووری و نایاسایی، حكومه‌تی فیدراڵی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی له جه‌ژنی پیرۆزدا بڕیوه”.
وتیشی، ”بێگومان بڕوا ناكه‌م هیچ حكوومه‌تێكی جیهان، له بۆنه‌یه‌كی ئه‌وها پیرۆزدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هاووڵاتییانی خۆی ببڕێت”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، ”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌پێی ده‌ستوور و یاسا جێبه‌جێ كردووه. ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به سزادانی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یكات، هیچی كه‌متر نییه له‌و سزایانه‌ی كه رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، به چه‌ندین شێوه دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانكرد”.
وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، كه ”حكومه‌تی هه‌رێم داكۆكی له مووچه‌خۆران ده‌كات و له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، وڵاتانی جیهان و له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌وڵی جددی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وه سته‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت”.
لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌دوای جه‌ژن ‘هه‌نگاو بۆ لابردنی ئه‌و سزا گه‌وره‌یه ده‌نرێت كه خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئاسۆمان گه‌شه و پشتمان به خودای گه‌وره، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و حكوومه‌تی خۆمان ئه‌ستووره”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









