سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: ئەمریکا راستگۆنییە لە هەڵوێستەکانیدا

SNN-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: ئەمریکا راستگۆنییە لە هەڵوێستەکانیدا، ئەگەر هەوڵی گەیشتن بە رێککەوتنێکی واقیعی دەدات، دەبێت دەستبەرداری رێبازی سەپاندن و دەست تێكەڵكردن بێت لەگەڵ قەوارەی زایۆنی و سیاسەتە شکستخواردووەکانی ناتانیاهۆ.
محەمەد باقر قالیباف، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە میانی وتەیەكدا پێش دەستپێكردنی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان وتی: ئەمریکا باس لە کرانەوەی ئابوری بۆ ئێران دەکات، بەڵام بە کردەوە، نەک هەر هەوڵ دەدات مافی پیتاندنی یۆرانیۆممان لێ زەوت بکات، بەڵکو لە پێگەی خۆسەپێنییەوە، تەنانەت بەڵێنی هەڵگرتنی سزاکانیش نادات.
دەشڵێت: هیچ لۆژیکێکی عەقڵانی، رێککەوتنێکی تاکلایەنە و سەپێندراوی لەو شێوەیە قبوڵ ناکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە تاکە چارەسەر رێککەوتنێکی راستەقینەیە کە هەمووان تێیدا براوەبن، ئێران ئامادەیە بۆ بونیادنانی متمانە بە سروشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، لەڕێی پاراستنی پیتاندن لەسەر خاکەکەی، لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان و بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئابوری.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









