ڤیدیۆ..تەقە لە کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆڵۆمبیا کرا و بە سەختی بریندارکرا

0
282

SNN-

دەسەڵاتدارانی کۆڵۆمبیا بڵاویانکردەوە، میگێک ئۆریبی لەمیانی پێشەکەشکردنی وتارێکێک لەنێو لایەنگرانی وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، تەقەی لێکراوە و دوو فیشەک بەرسەری کەوتووە، لە ئێستادا لە ژێرچاودێری چڕی پزیشکدایە.

پۆلیسی کۆڵۆمبیا دەشڵێت:” تەقەرەکە منداڵێکی 15 ساڵان بووە بە دەمانچە تەقەی کردوە دوای رووداوەکەش دەستگیرکراوە”.

هەروەها تەندروستی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، دۆخی تەندروستی ئۆریبی خراپە و لەژێر چاودێری چردایە.

حكومەتی كۆڵۆمبیا بەسەرۆكایەتی گۆستاڤۆ پێترۆ بەتوندی سەركۆنەی هێرشەكەی كردو رایگەیاند، هێرشەكە تەنها بۆسەر ئۆریبی نییە، بەڵكو بۆسەر دیموكراتی و ئازادی رادەربڕینە لە كۆڵۆمبیا.

هاوكات پێدرۆ چانشێز-ی وەزیری بەرگری كۆڵۆمبیا رایگەیاند، 700 هەزار دۆلار وەك پاداشت دەدەن بەو كەسەی زانیاریان پێبدات لەسەر هێرشكەرەكان.

دواتر كارلۆس گالان سەرۆكی شارەوانی بۆگۆتا رایگەیاند، ئۆریبی لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و هێرشبەرەكەش دەستگیركراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this