پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان و فریاکەوتنەکان بایکۆتیان کرد

SNN-
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەکانی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە هەولێر و سلێمانی و کۆیە و راپەڕین و گەرمیان و سۆران لەپێناو دامەزرانی دەرچووانی ساڵی پاری کۆلێژی پزیشکی و دووبارە ڕێککردنەوەی سیستمی پلەبەندی پزیشکی، لە سەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان و فریاکەوتنەکان بایکۆتی کارەکانیان کرد
لە راگەیەندراوێکی پزیشکانی نێشتەجێی خولاودا کە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە دەڵێن:ئێمە وەکو پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم لەماوەی ڕابردوو هەموو ڕێگەیەکی یاسایی و مەدەنیمان گرتەبەر لەهەمبەر ئەم دۆخە کە مەترسی درووست دەکا لەسەر سیستەمی تەندرووستی کوردستان، لەکۆتا هەڵوێست بەیاننامەیەکمان بە ناو و ئیمزای ١٦٠٠ پزیشک لەسەرتاسەری کوردستان لە گردبوونەوەیەک پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار کرد، بەڵام وەزارەتی تەندروستی نەک هیچ پلانێکی نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بەڵکو بەبێ حسابکردن بۆ ڕای ئێمەی پزیشک، تاک لایەنانە هەستاون بەشێواندنی سیستەمی پلەبەندی پزیشکی، بەجۆرێک کە پزیشکانی ساڵی یەکەم و دووەم ناچار دەکات دەوامی سێ خولی پزیشکی بخەنە ئەستۆی خۆیان، بەبێ هەڵسەنگاندنێکی ورد و حیسابکردن بۆ لێکەوتە وکورتخایەن و درێژخایەنەکان، و ئەو لۆدە زۆرەی کە دەکەوێتە سەر پزیشکان.
پزیشکان هۆشداری دەدەن و دەڵێن:”کە لە ڕۆژی شەممەوە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٨ـی بەیانی بایکۆتی دەوامکردن لە سەرجەم فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان بە هەموو بەشەکانیانەوە ڕادەگەیەنین تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان”
راگەیەندراوی پزیشکانی نیشتەجێێ خولاوی ساڵی یەکەم و دووەمی هەولێر، سلێمانی، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان سەبارەت بە بایکۆتکردنی دەوام
بۆ:
ڕای گشتی
ئەنجوومەنی وەزیران
وەزارەتی تەندروستی
بەڕێوبەرایەتییە گشتییە تەندرووستییەکان
بەڕێوبەرانی سەرجەم نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان
بەڕێزان ماوەی شەش مانگە دۆخێکی چەقبەستوو درووستبووە بەهۆی دانەمەزراندنی پزیشکانی تازە دەرچوو، بەجۆرێک سەرجەم پزیشکانی ساڵی یەکەم و دووەم و سێیەم تا پزیشکانی پایە بڵند بەو هۆیەوە ماوەی شەش مانگە لەدەرەوەی ناونیشان و ئەرکی پزیشکیمان خزمەتدەکەین و لە شوێنەکانی خۆمان ماوینەتەوە.
ئێمە وەکو پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵی یەکەم و دووەم لەماوەی ڕابردوو هەموو ڕێگەیەکی یاسایی و مەدەنیمان گرتەبەر لەهەمبەر ئەم دۆخە کە مەترسی درووست دەکا لەسەر سیستەمی تەندرووستی کوردستان، لەکۆتا هەڵوێست بەیاننامەیەکمان بە ناو و ئیمزای ١٦٠٠ پزیشک لەسەرتاسەری کوردستان لە گردبوونەوەیەک پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار کرد.
بەڵام وەزارەتی تەندروستی نەک هیچ پلانێکی نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بەڵکو بەبێ حسابکردن بۆ ڕای ئێمەی پزیشک، تاک لایەنانە هەستاون بەشێواندنی سیستەمی پلەبەندی پزیشکی، بەجۆرێک کە پزیشکانی ساڵی یەکەم و دووەم ناچار دەکات دەوامی سێ خولی پزیشکی بخەنە ئەستۆی خۆیان، بەبێ هەڵسەنگاندنێکی ورد و حیسابکردن بۆ لێکەوتە وکورتخایەن و درێژخایەنەکان، و ئەو لۆدە زۆرەی کە دەکەوێتە سەر پزیشکان.
بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە لە ڕۆژی شەممەوە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٨ـی بەیانی بایکۆتی دەوامکردن لە سەرجەم فریاکەوتن و نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان بە هەموو بەشەکانیانەوە ڕادەگەیەنین تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان.
داواکارین لە سەرۆکی حکومەتی و لایەنی پەیوەندیدار هەرچی زووە چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی ئێستا بدۆزنەوە و سیستەمی تەندرووستی کوردستان بپارێزن لە ڕوخان.
داواکارییەکانمان بریتین لە:
١- وەستاندنی سیستەمی نوێی شیفتکردن بۆ پلەبەندی.
٢- بەشێوەیەکی فەرمی کاتێک دیاریبکرێ بۆ دامەزراندنی پزیشکانی نوێ و کۆتایی هێنان بەو دۆخە چەقبەستووە بە زووترین کات.
لێرەشەوە خەڵکی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە ئەو دۆخەی دروستبووە بەهیچ شێوەیەک ئێمەی پزیشکان لێی بەپرس نین، بەڵکو پێشتر هەموو بەرێوبەرایەتی نەخۆشخانەکان ئاگادارکراونەتەوە و لە ئەگەری هەر لێکەوتێکی نەخوازراو، وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسە. ئێمە ماوەی چوار مانگ خزمەتکردنمان لەدەرەوەی ناونیشان و ئەرکی پزیشکیمان و بەردەوامبوونمان لە خزمەتکردن لە بارودۆخی سەختی دارایی نیشانەی دڵسۆزیمانە، بەڵام گەیشتنمان بە بنبەست و بێ هیوایی لە چارەسەرکردنی کێشەکان گەیاندینی بەو بڕیارە.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی هەولێر، سلێمانی، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان
٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









