
SNN-
سەرکردەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، “گرفتى خەرجنەکردنى مووچەى مووچەخۆران بەهۆى پابەندنەبوونى حکومەتى هەرێمە بە رادەستکردنى داهات.”
قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى گشتیی بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەق ئەمڕۆ لە وتارى نوێى جەژنى قورباندا لە نەجەف رایگەیاند، تائێستا مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم دەستەبەر نەکراوە و هەندێک لە میدیاکانى کوردستان ئەو (خەزعەلى) بە بڕینى مووچە تۆمەتباردەکەن، بەڵام هۆکارەکەى ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم داهاتى نەوت رادەستى بەغداد ناکات و بە نرخى خۆڵ دەیفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رۆڵەکانى گەلى عێراق مافیان هەیە و ئەرکیشیان لەسەرە بەبێ جیاکارى، بەرپرسیارێتیی وڵاتیش هەماهەنگى و هاوبەشى نەک لەسەر لایەک بەبێ لایەکەى دیکە.”
خەزعەلى، دەشڵێت، “بەشێکى دیکەى کێشەکە ئەوەیە هەرێم داهاتى دەروازە رەسمى و ناڕەسمییەکان رادەستى بەغداد ناکات.”
باسى لەوەشکرد، خێر و چاكەی خەڵك هەرێمی كوردستان لە مانەوەیاندایە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ، نەوەك بیركردنەوە لە جیابوونەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









