
سەگی بێلانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكە جیاوازەكانی هەولێر تا دێت سەگی بێلانە لە گەڕەك و كوچە و كۆلانەكانی هەولێر ڕوو لە زیاد بوون دەكەن، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان و چین و توێژە جیاوازەكانی ئەو گەڕەكان، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش تا ئێستا 16 هەزار سەگ كۆكراونەتەوە و ڕۆژانە 12 هەزار تۆن گۆشتی مریگشیان بۆ دابیندەكرێت.
وەلید سادق، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی زۆربوونی ژمارەی سەگی بێلانە لەناو گەڕەك و كۆڵان و شەقامەكانی شاری هەولێر و رووداوی گەستنی هاووڵاتیان زیادیكردووە، تەنانە زۆر جار هەر بەهۆی پەلاماردانی سەكی بێلانەوە منداڵ و ژن و كەسانی بەتەمەنیش بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە، ئێستا دۆخەكە بەجۆرێك ناتوانین بە بێ ترس منداڵەكانمان بنێرینە دەرەوە، بەڵكوو دەبێت خۆیمان بەردەوام چاودێرییان بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین جار سەردانی شارەوانی و پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان كردووە ئەوەیان ئەوەیان پێوتین كە ئێستا شێڵتەرێكی تایبەتیان بۆ كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە دەرەوەی هەولێر دروستكردووە و دەستیان بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە كردووە، بەڵام هەستدەكەین ئەو شێلتەرەش هێشتا نەیتوانیوە ژمارەی سەگی بەرەڵا لە كوچە و كۆڵانەكانی هەولیر كەمبكاتەوە هێشتا مەترسی جدین بۆ سەر دانیشتووانی دەیان گەڕەكی هەولێر.
حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شێڵتەری تایبەت بەكۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە هەولێر بە SNNی رایگەیاند:تائێستا زیاتر لە 16 هەزار سەگی بێلانە لەو شێلتەرە كۆكراوەتەوە و بە گشتیی جێگەی 40 هەزار سەگی تێدا دەبێتەوە، هاوكات تا ئێستا حەوت هەزار و 500 سەگ نەشتەرگەری نەزۆك كردنیان بۆ كراوە، رۆژانە نزیكەی 12 تۆن گۆشتی مریشكیان بۆ دەهێنین لە سەربڕینخانەكانی هەولێر كە بە خۆڕایی بۆمان دابین دەكەن.
بەڕێوەبەری شێڵتەری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، بۆ كۆكردنەوەی سەگی بێلانە، تیمەكانیان بە بەردەوامیی جگە لە رۆژانی هەینی هەموو رۆژێك لە گەڕاندان بۆ گرتنی سەگی بێلانە تاڕادەیەك كۆنترۆڵی دۆخەكەمان كردووە و رۆژانە نزیكەی 60 سەگی بێلانە دەگرین و دەیگوازینەوە بۆ ئەو شێلتەرە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









