وادەی بەڕێوەچونی خولی شەشەمی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دیاریكرا

SNN-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: خولی شەشەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، رۆژی یەكشەممە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت، ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەڕێوە دەچێت.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو خولی داهاتووی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شاری مەسقەت بەڕێوە بچێت.
وتیشی: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی دانوستانکاری ئێران، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە گەشت بۆ نەرویج دەکات.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە تاران بەم زووانە لە رێگەی سەڵتەنەتی عومانەوە پێشنیازێک پێشکەش بە لایەنی ئەمریکی دەکات، و پێشنیازەکەشی بە پێشنیازێکی لۆجیکی و باش وەسفکرد.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە: ئێران لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا وەڵامی فەرمی خۆی بۆ پێشنیازی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن دەخاتە ڕوو، وەڵامەکە بە نوسراو دەبێت و لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە دەگەیەنرێت.
ئاژانسەکە دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرێت ئێران لە وەڵامەکەیدا پێشنیازێکی جێگرەوە بۆ رێککەوتنەکە بخاتەڕوو، کە بریتییە لە پاراستنی بنەمای پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکی ئێران، لەگەڵ گرتنبەری هەنگاوی پێویست بۆ رەواندنەوەی مەترسی و بانگەشەکانی ئەمریکا، لە بەرامبەر هەڵگرتنی چالاكانەی سزاکان.
تا ئێستا ئێران و ئەمریکا بە مەبەستی دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ ئەو رێکەوتنەی ساڵی 2015 ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا وازی لێ هێنا لە 12ـی نیسانی رابردووەوە پێنج خولی دانیشتنیان ئەنجام داوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









