گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەبێ ڕوودانی هیچ رووداوێكی نەخوازراو، لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووی جەژنی قوربان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەوەی پارێزگاكانی هەرێم سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە، هاوكات ئاگاداركردنەوەیان ئاڕاستەی 86 شوێنیش كردووە.
هەورامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پلانەی دارنرابوو بۆ پێشوازی لە هاتنی گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی سنورەكە توانیمان پلانەكە بەسەركەوتووی جێبەجێ بكەین و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕوی نەداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندات وانیمان پێشوازی لە هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار و سەردانیكەر بكەین كە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە یان كردبوو، ئەوەش ژمارەیەكی دڵخۆشەكەرە و ساڵانەش ژمارەی هاتنی گەشتیار بۆ ناوچەكە ڕوو لە زیاد بوونە.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆی ئەو 100 هەزار گەشتیارەی هاتوونەتە سنورەكە، چوار هەزار و 433 گەشتیارییان بۆ چەند ڕۆژێك لە ناوچە گەشتیارییەكان ماونەتەوە، هاوكات تیمەكانیشمان توانیویانە 86 پسوڵەی ئاگاداركردنەوە ئاڕاستەی چەند شوێنێكی گەشتیاری بكەن و حەوت شوێنی گەشتیاریش سزادراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









