دارا سێكانیانی: هیچ هەنگاوێكی جدی بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز نەنراوە

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هیچ هەنگاوێكی جددی بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز نەنراوە و تێپەڕاندنی یاساكەش پێویستی بە سازان و لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنەكان هەیە، بەڵام ئەو لێكتێگەیشتنەش نەهاتووەتە ئاراوە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی هەموو لایەنەكان باس گرنگی پەسەندكردن و تێپەڕاندنی یاسای گازو نەوت دەكەن، هاوكات پێشتریش یاسای نەوت و گاز لە كارنامەی حكومەتدا هەبوو بڕیاربوو پەسەند بكرێت، بەڵام تا ئیستا هیچ هەنگاوێكی جددی لە بۆ هێنانەكەی یاسای نەوت و گاز و پەسەندكردن و تێپەڕاندنی نەنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز پەیوەندی بە سەرجەم عێراقەوە هەیە و پێویستی بە لێكتێگەیشتنی نێوان هەموو لایەنەكان هەیە و جۆرێك لە رێككەوتن و سازانی دەوێت، بەڵام تا ئێستا ئەو سازان و لێكتێگەیشتنە لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێم نەهاتووەتە ئاراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر یاسای نەوت و گاز تێپەڕێندرێت كێشەی دۆسییەی نەوت و گاز لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ چارەسەر دەبێت و تاڕادەیەك كێشەكانی نێوانیان چارەسەر دەبن، بەمەرجێك هەموو لایەك پابەند بەجێكردنی ئەو یاسایەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









