
دوکان
SNN
سەبارەت بە دەنگۆی جیاواز لەسەر بەنداوی دوکان، كە دەوترێت ئەگەری وشکبوون یان نەمانی ئاو تێیدا، بەڕێوەبەری بەنداوەكە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: ڕۆژانە بەگوێرەی خشتەی بەردەستیان و هەبوونی ئاو لە بەنداوەکەدا، ئاو بەردەدەنەوە.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان دەڵێت: “ئەوانەی دەوترێت لەسەر بەنداوەکە بێ بنەمان، بەگوێرەی دۆخەکە ئاو لە بەنداوەکەدا هەیە.”
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژانە بەگوێرەی خشتەی بەردەستیان و هەبوونی ئاو لە بەنداوەکەدا، ئاو بەردەدەنەوە و بەردانەوەی ئاو نەوەستاوە.
ئاشكراشی كردووە، ئێستا بەنداوی دوکان لە 23.5% ئاوی تێدایە.
بەنداوی دووکان، گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئێستا ئاو لە زیاتر لە سێ بەشی بەنداوەکە دابەزیوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









