نرخی نەوتی برێنت گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردوو

SNN-
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردووی خۆی.
بەیانی ئەمڕۆلەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 15 سەنت بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەکرا،هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ چوارشەممە، نرخی نەوتی برێنت 70 دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش بەهۆی ئەو بڕیارەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ستافی باڵیۆخانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بوو بە هۆکار بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس بەڕیژەی 4٪.
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرچاوە ئەمریکی و عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی کارمەندانی کردووە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، “رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکرێ شوێنێکی مەترسیدار بێت”، هاوکات، عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هێرش دەکاتەوەسەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەگەر دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە شکست بهێنێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









