
ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیە
SNN
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی هیندی کە لە ئەحمەد ئابادەوە بەرەو لەندەن بەرێکەوتبوو، بە 242 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و گومانیشدەکرێت هەموو سەرنشینەکان گیانیانلەدەستدا بێت.
هێڵی ئاسمانی هیندستان و پۆلیسی ناوچەکە ئاشکرایانکردووە، فڕۆکەکە کاتژمێر 10ی بەیانی بە کاتی هیندستان لە فڕۆکەخزنەی سەردار فالابای باتیلی نێودەوڵەتی لە ئەحمەد ئابادەوە هەستاوە و بە نیازبووە بەرەو فڕۆکەخانەی جاتویک لە بەریتانیا بڕوات، کە 242 سەرنشینی هەڵگرتبوو.
ئاماژە بەوەکراوە، فڕۆکەکە راستەوخۆ دوای چەند خولەکێک لە دورکەوتنەوەی لە فڕۆکەخانە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی نزیک فڕۆکەخانە کەوتووەتە خوارەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە بە رووەیتەرزی راگەیاندووە، لەناو فڕۆکەکەدا 11 منداڵی تێدا بووە لەگەڵ 169 سەرنشینی هیندی و 53 سەرنشینی بەریتانی و 9 سەرنشینی پرتوگالی و یەک سەرنشینی کەنەدی، لەگەڵ دەستەی فڕۆکەوانی.
ماڵپەڕی فلایت رادار 24 ئاشکرایکردووە، ئەو فڕۆکە هیندییەی کەوتووەتە خوارەوە لە جۆری بۆینگ 787-8 دریملاینەر بووە و راستەوخۆ دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی بە فڕۆکەخانەوە کەوتووەتە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووەیتەرز، تاکو ئێستا نزیکەی 100 تەرم لە سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە هێنراونەتە دەرەوە، لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەحمەد ئاباد دەڵێت “واپێدەچێت هیچ رزگاربوویەک لە کەوتنە خوارەوە فڕۆکە هیندییەکەدا نەبێت و هەر 242 سەرنشینەکە گیانیانلەدەستدابێت”.
هاوکات هێڵی ئاسمانی هیندی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس روونیکرتدووەتەوە، “لە ئێستادا بە دوای هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دەگەڕێین و لە کاتی دواتردا هەموو زانیارییەکان بە وردی بڵاودەکەینەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









