ئێران دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوەشاندەوە

ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
تەلەفیزیۆنی فەرمیی ئێران رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بەشداری لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکاندا ناکات کە بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیران بەڕێوەبچن.
ئەم بڕیارە دوای هێرشە بەرفراوانەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل هات کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئێران وەک حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران.
ئێران بە فەرمی ئەمریکای بە هاوکاریکردن و “بەرپرسیار” لە هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی “تۆڵەسەندنەوەی سەخت” دەکات. لە بەرامبەردا، ئێران یەکەم وەڵامی سەربازیی خۆی بە ناردنی زیاتر لە 100 درۆن بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد.
لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەیان هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەی ئیسرائیلەوە نییە و داواش لە ئێران دەکات خۆی لە هێزەکانیان بەدوربگرێت.
تاوەکو ئێستا 5 گەڕی دانوستاندنی ئەتۆمی لەنێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا بەنێوەندگیری عومان بەڕێوەچوون.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









