هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی لە ئاسمانییەوە بۆ وشكانی دەگۆڕێت

حاجیهك له وهرزى حهجدا | فۆتۆ: BBC
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو پێشهاتانەی كە لە نێوان ئێران و ئیسرائل ڕوویداوە گەڕانەوەی حاجییان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە ئەگەر گرفتی بۆ دروست ببێت ئەوا بە ڕێگای وشكانی حاجییانمان دەگەڕێنینەوە بۆ هەرێم.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دانرابوو وابڕیار بوو كە سبەی شەممە 14/6 یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بەڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی ئەو پێشهاتانەی كە هاتوونەتە ئاراوە ئاسمانی عێراق داخراوە بۆیە ئەگەر ئەم داخستنە بەردەوامی هەبێت پلانی جێگرەمان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵە ئەگەر ئەم داخستنە بۆماوەی چەند ڕۆژێكی دیكە درێژەی هەبێت، ئەوا بە ناچاری گەڕانەوەی حاجییان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەگۆڕین بۆ وشكانی.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی وت، ئەو حاجیانەی كە لە دوێنێوە بە ڕێگای وشكانی دەستیان بە گەڕانەوە كردووە ئێستا گەیشتوونەتە خاكی عێراق، هاوكات ڕێگای وشكانی نێوان عێراق و سعودییەش ڕێگایەكی سەلامەتە و دەكرێت ئەو ڕێگایە وەك جێگرەوە بەكار بهێنین بۆ گەڕانەوەی حاجیانمان بۆ هەرێم.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









