نوێترین پەیامی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران

0
99

SNN

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا بۆ ئێران لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە رایگەیاند، دەرفەتی زۆرم دا بە ئێران بەڵام بەشێک لە توندڕەوەکانیان ئازایانە قسەیان دەکرد، کە ئێستا هەموویان مردوون، دەڵێت “هێشتا کات ماوە بۆ کۆتایهاتن بەم کوشتارە”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، ژمارەیەک دەرفەتی زۆرم بە ئێراندا بۆ رێککەوتن لەگەڵیان، بە بەکارهێنانی وشەی تووند پێمگوتن، رێککەوتنەکە بکەن، بەڵام هەرچەند هەوڵمدا، هەرچەند نزیکبوونەوە هەبوو، نەیانتوانی رێککەوتن بکەن.

ئاماژەی بەوەکردووە، “بە ئێرانم وتووە دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت لەوەی دەیزانن، چاوەڕێیدەکەن یان پێیانگوتراوە، ئەمریکا باشترین و بەهێزترین کەرەستەی سەربازی لە جیهاندا دروستدەکات، ئیسرائیلیش زۆرێک لەو چەکانەی هەیە و زۆرتریشیان دەبێت. ئەوان دەزانن چۆن ئەو چەکانە بەکاربهێنن. ”

ئەوەشیخستە ڕوو، بەشێک لە تووندڕەوەکانی ئێران زۆر ئازایانە قسەیان دەکرد، بەڵام نەیاندەزانی چی روودەدات، ئێستا، هەموویان مردوون و دۆخەکە خراپتر دەبێت! کوشتن و وێرانکاری زۆر روویداوە، هێشتا کات ماوە بۆ کۆتاییهێنان بەم کوشتارە، پێش ئەوەی هەمووشتێک و ئەوەی رۆژانێک پێیدەگوترا ئیمپراتۆریەتی ئێران لەنێو بچێت.

لە کۆتایدا ترەمپ دەڵێت “نا بۆ کوشتنی زیاتر، نا بۆ وێرانکاریی زیاتر، تەنیا رێککەوتن بکەن ئێستا، پێش ئەوەی زۆر درەنگ بێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this