
سەبەتەی خۆراک
SNN-
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هاوردەكردنی خۆراك و پێداویستییەكانی دیكە لە ئێرانەوە ڕانەگیراوە و هیچ گرفتێكی نییە، بۆیە هەر دووكاندار و بازرگانێك نرخەكان بەرز بكاتەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانەی كە لە دوێنێوە لە ناوچەكە دروستبووە، ترسێك هەبوو كە كاری بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران ڕابگیرێت، بەڵام خۆشبەختانە هیچ شتێكی لەو بابەتە بوونی نییە و هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی جموجۆڵی بازرگانی و هاوردەكردنی خۆراك و كاڵا و پێداویستییەكان لە ئێرانەوە بۆ ناو هەرێم بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ گرفتێك بۆ هاوردە و هەناردەكردنی كاری بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران دروستنەبووە، بۆیە هەر فرۆشیارێك نرخی خۆراك و پێداویستییەكانی دیكە گران بكات و لە بەرژەوەندی خۆی ئەم دۆخە بەكار بهێنێت رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم، ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە كۆگاكانی هەرێم لە سەرجەم پارێزگاكان پڕن لە خۆرك و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان و بەشی نزیكەی شەش مانگ خۆراك و پێداویستیان تێدا كۆكراوەتەوە و هیچ مەترسییەك لە ئارادا نییە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









