
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا بكرێت و بڕیاری لێبڕینی لە%3ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان جێبەجێی بكرێت، هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی پێنج لیستی مووچەی مانگی شەش ئامادەكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەی چەند ڕۆژێكە سیستەمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی شەش كاراكراوە و سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی شەشیان ئامادەكردووە و هیچ گوڕانكارییەكی ئەوتۆ لە لیستەكەدا نەكراوە بەراورد بە مانگی لیستی مووچەی مانگی پێنج.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەرچی وابڕیاروابوو لەمانگی شەشەوە لە%3 لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ببڕدرێت، بەلام ئەو لێبڕینەش جێبەجێ نەكراوە و پێدەچێت لەمانگی داهاتووەوە ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەكردنی لیستی مووچە كارێكی ڕۆتینییە و دەبێت مانگانە ئامادەبكرێت، هەركات بەغدا داوای لیستی كرد دەینێرین، بەڵام ئێستا هیچ داواكارییەكی بەغدامان بە دەست نەگەیشتووە لەسەر لیستی مووچەی مانگی شەش لەكاتێكدا هێشتا پارەی مووچەی مانگی پێنج خەرج نەكراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








