SNN-
ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لە دورگەی كیش لە باشوری ئێران گیرخواردبوو گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان.
سروە رەسوڵ، بەرێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی هەرێم لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، 80 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان و عیراق، بەهۆی راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە دوورگەی كیش لە ئێران گیریانخواردبوو گەرێنرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
وتیشی، ئەو كەسانە 76 هاووڵاتی كورد و چوار هاووڵاتی عەرەب بوو، بە كەشتی گەشتیاری لە دوورگەی كێشەوە گەیەنراونەتە بەندەری بەسرەو لەوێشەوە گەرێنراونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەش 72 سەعاتی خایاندووە.
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە، بەم هۆیەوە لە زۆربەی وڵاتانی دەوروبەری ئەو دوو وڵاتە، گەشتە ئاسمانییەكان وەستاون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









