پەرلەمانی عێراق لەسەر پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق کۆدەبێتەوە

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN-
كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت و كۆبوونەوەكەش دوایی نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
بەپێی كارنامەی ئەو كۆبوونەوە نائاساییەی بڵاوكراوەتەوە، كارنامەی كۆبوونەوەكە بریتییە لە یەك بڕگە، ئەویش تاوتوێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەزاندنی سەروەریی عێراقە لەلایەن ئیسرائیل بۆ هێرشكردنەسەر ئێران.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەڕی ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە رۆژی پێنجەمەوە و هەردوولا هێرش دەکەنە سەر یەکتر و چوونەتە ناو شەڕێکی راستەوخۆی سەربازییەوە، دۆخەکە بە خێرایی لە پەرەسەندندایە و کاردانەوەی جیهانیی فراوانی لێکەوتووەتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









