كاروان ستونی: تا شەڕی ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بێت گەشتەكانی عومرە دەستپێناكەنەوە

گهشتێكى عومرە له حهرهمى مهككه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن بۆ وڵاتی سعودییە، بڕیارمانداوە كە تا شەڕی ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بێت، گەشتی عومرە لە رێگەی ئاسمانی و وشكانی دەستپێنەكەوە.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتووەتە ئاراوە جارێ هیچ بڕیارێك نییە بەم زووانە دەستبكرێتەوە بەگەشتی عومرە، بۆیە دەبێت دۆخی فڕۆكەخانەكان ئاسایی ببنەوە، ئەوەش دوای كۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دێتە ئاراوە، بۆیە تا ئەم دۆخە بەردەوام بێت گەشتی عومرە لەڕێگەی ئاسمانی ووشكانی دەستپێناكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشدەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە دەبێت ڕێنمایی نوێ دەربكرێت بۆ ئەو كۆمپانیایانەی كە هەڵدەستن بە گواستنەوەی عومرەكاران چ بەڕێگای ئاسمانی یان وشكانی، بۆیە لە ئاییندەیەكی نزیكدا، رێنماییەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی حەج و عومرە بڵاودەكەنەوە و دەبێت هەموو كۆمپانیاكان گرێبەستی كاركردنیان لەگەڵمان نوێ بكەنەوە.
” وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو ڕێنماییەكان بلاودەكەینەوە كە تایبەتن بە شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكان بۆ ئەوەی گرێبەستەكانیان نوێ بكەنەوە، بۆ ئەوەی لەدوای كۆتایی هاتنی ئەم دۆخەی هاتووەتە ئاراوە بتوانن دەستەبكارەكانیان بكەنەوە لە گواستنەوەی عومرەكاران بۆ وڵاتی سعودییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









