دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

مووچە بودجە
SNN-
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەسەر دوو سکاڵای سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، چاوەڕواندەکرێت فەرمانێکى سالاری تایبەت بە مووچەی هەرێمی کوردستان دەربکات.
بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، لەو دوو سکاڵایەی لەلایەن سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانەوە تۆمارکراوە، داوای پاشگەزبوونەوەی دادگای فیدراڵی کراوە لە بڕیارێکی پێشووتری خۆی.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچە لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە هەروەها لە دوای جەژنی قوربانەوە دادگاکە کۆنەبووەتەوە بەهۆی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ژمارەیەک دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی.
هەروەها پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند: چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵیین و ئومێد هەیە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێت. دەشڵێت: “بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تەنیا بۆ مووچەی مانگی پێنج نابێ، بەڵکوو بۆ مانگەکانی دیکەش دەبێت.”
پاش نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە 28ـی ئایاری 2025، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان پشکی تەرخانکراوی دارایی نەماوە و مووچەی مانگی ئایار رەوانە ناکەن، ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی سکاڵایەکەیان تۆمارکرد و داوایانکرد، فەرمانێکی سالاری لەبارەی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی دەربکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








