پەرلەمانتارێکی عێراق: هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق ناتوانێت تەنانەت كۆترێك بخاتە خوارەوە

SNN-
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: سەرەڕای تەرخانكردنی زیاتر (20) ملیار دۆلار بۆ كڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق ناتوانێت تەنانەت كۆترێك بخاتە خوارەوە
محەمەد رومەیسی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، رەخنەی توندی لە ئەدای سیستەمی بەرگری ئاسمانی عێراق دەگرێت و لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ” العهد” رایگەیاند: سەرەڕای تەرخانکردنی (30) ترلیۆن دینار لە ماوەی ئەم (10) ساڵەی دوایدا، ناتوانێت تەنانەت کۆترێکیش لە ئاسمانی عێراق بخاتە خوارەوە.
رومەیسی دەشڵێت:”عێراق بەدەست پێشێلکارییە دووبارەکانی ئاسمانی وڵاتەکەیەوە دەناڵێنێت، دیارترینیان تورکیایە، كە سەرپێچیەكانی کە 25 هەزار جاری تێپەڕاندووە و عێراق پێویستی بە پێداچونەوەی جدی هەیە بە سیستەمی بەرگری و چالاککردنی رێکارەکانی پاراستنی ئاسمانی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق ناتوانێ کۆترێک لە ئاسماندا بخاتە خوارەوە، لەكاتێكدا لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا (30) ترلیۆن دینار بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی تەرخانکراوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









