“هه‌ڵه‌ى ئه‌مریكا واى كرد پێگه‌ى رووسیا له سوریا به‌هێز بێت”

رووسیا و ئه‌مریكا | فۆتۆ: PB
یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: “به‌هۆى هه‌ڵه‌ى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا رووسیا پێى خسته ناو سوریا”، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌ى كرد”.
ده‌یڤد شینكه‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له میانى به‌شداریكردنى له گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى په‌یمانگاى واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست باسى هۆكارى رهگداكوتینى رووسیاى كرد له سوریا و وتى: “ئیداره‌ى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا رێگه‌ى به‌وه‌دا رووسیا بێته ناو سوریا و شوێنپێى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له‌و وڵاته‌ش به‌هێز بكات”.
وتیشى: “هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌ى ئیداره‌كه‌ى ئۆباما له‌وه‌دابوو كه رێگه‌یاندا رووسیا پێ بخاته ناو خاكى سوریا، چونكه پێیانوابوو ئه‌وه رووسیا تووشى كێشه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه به‌سه‌ر ئێمه‌دا شكایه‌وه و رووسیا وایكرد رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د تا ئێستا له‌سه‌ر حوكم بمێنێته‌وه”.
یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌م هه‌ڵه‌یه كوشنده تر بوو كاتێك كه رێگه به رووسیا درا بنكه‌ى خۆى له‌و ناوچه‌یه جێگیر بكات و رێگه‌ى به‌خۆیدا هه‌نگاوى زیاتر له سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆیدا بنێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه كه، “45 ساڵه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رووسیا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربكات، به‌ڵام هه‌ڵه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌مى باراك ئۆبامادا ئه‌م سیاسه‌ته‌ى لاواز كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌موو هه‌وڵى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه رووسیا رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌جێ بهێڵێت”.
ئه‌م قسانه‌ى به‌رپرسه كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا ئه‌مریكا و رووسیا وه‌ك دوو هێزى جیهانى پێگه‌ى خۆیان له سوریا جێگیر كردووه، له‌وێشه‌وه ئاراسته‌ى زۆرینه‌ى سیاسه‌ته‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، ململانێكانى ئه‌و دوو وڵاته‌ش بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆیان وایكردووه توركیا و ئێران و چه‌ند وڵاتێكى تریش پێ بخه‌نه ئه‌و وڵاته و به‌هه‌مانشێوه ململانێ بكه‌ن له‌و وڵاته‌دا و هه‌وڵى دروستكردنى هێڵێكى سیاسى بده‌ن بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى زیاترى خۆیان هه‌م له سووریا و هه‌میش له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









