وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: چه‌ندین ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد گه‌یشتنه عێراق

گه‌یشتنى هاوكارى پزیشكى به فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا | فۆتۆ: AP
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: چه‌ندین ئامێر و كه‌لوپه‌لى پزیشكى و ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردیان كڕیووه و ئه‌مڕۆ ئه‌و ئامێرانه گه‌یشتوونه‌ته عێراق.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، “ئامێر و كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كان كه زۆربه‌یان ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكردن ئه‌مڕۆ له وڵاتى ئه‌مریكاوه گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ئامێره و پێداویستییه كڕدراوهكان بردراونه‌ته كۆگاى پزیشكى ده‌باش له به‌غدا، دواتر دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشانى كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌رى عێراق”.
كڕینى ئه‌و ئامێرانه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه لهناكاوهیه كه حكومه‌تى مسته‌فا كازمى گرتوویه‌تیه به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ رێژه‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق گه‌یشتووه‌ته 8 هه‌زار و 840 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 338 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 4 هه‌زار و 231 تووشبوو بوونى هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كان و 50 تووشبوو بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره، هاوكات ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 271 كه‌س.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
16كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









