دوای دەستلەكاركێشانەوەی شەش دادوەر، سەرۆكی دادگای فیدراڵیش دەستی لەكار كێشایەوە

0
271

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شەش داوەری سەرەكی و سێ‌ دادوەری یەدەگ لە دادگای بالای فیدراڵی عێراق دەستیان لەكار كیشایەوە، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە سەرۆكی دادگای فیدراڵی دەستی لەكار كێشاوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەغداوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ دوو شەممە ( جاسم محەمەد عەبود) سەرۆكی دادگای بالای فیدراڵی دەستی لەكار كێشاوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن شەش داوەری سەرەكی داگاكەوە تۆمەتبار كرابوو بەوەی كە لەژێر فشاری سیاسیدا كاروبارەكانی دادگاكە بەڕێوە دەبات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە دەستلەكاركیشانەوەی سەرۆكی دادگای بالا فیدراڵی، هێندەی دیكە كێشە یاساییەكانی نێوان عێراق و هەرێم قوڵ دەبنەوە و هیچ ئاسۆیەك نییە بەم نزیكانە بتواندرێت ئەو بابەتانە یەكلایی بكرێنەوە كە لە نێوان هەولێر و بەغدا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە بەتایبەت لە بابەتی تەوتینی مووچە و دەركردنی ئەمری وەلائیی و ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this