
مووچە
SNN-
سبەینێ ئەنجومەنى وەزیران کۆبونەوەى ئاسایی بەڕێوەدەبات و پرسى راگرتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکارانى تێدا تاوتوێ دەکرێت.
بەپێى کارنامەی تایبەت بە کۆبونەوەکەى سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیران دوو تەوەرى سەرەکیی گفتوگۆ دەکرێت، یەکێکیان تایبەتە بە پێشکەشکردنى راپۆرتێک لەبارەى داهات و خەرجییەکانى هەرێمى کوردستان و پێشکەشکردنى ئەگەر و چارەسەر و پێشهاتەکان و تەوەرەکەى دیکەیش تایبەتە بە کرێکاران.
لە کارنامەکەدا هاتووە کە لە بڕگەى یەکەمدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخى دارایی ئێستاى هەرێمى کوردستان بەتایبەت مووچەى موچەخۆران دەکرێت کە دوو مانگە وەزارەتى دارایی فیدراڵ رایگرتووە و دوا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنى ئەم بابەتە لەلایەن وەزیرى داراییەوە بە راپۆرتێک پێشکەش دەکرێت و داهات و خەرجییەکانى ئێستا دەخرێنەڕو و ئەگەر و چارەسەر و پێشهاتەکانیش دیاریدەکرێن.
لە تەوەرى دووەمیشدا وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی راپۆرتێک تایبەت بە خانەنیشنى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکاران لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکات و راسپاردە و پێشنیارەکانیش.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تائێستا وادەى ناردنى مووچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دیارنییە و بەهۆى ناکۆکی نێو دادگاى فیدراڵیشەوە تا ئێستا بڕیار لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانەوە دەرنەکراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








